شەتڕەنج لەهەرێمی كوردستان دەچێتە پاڵ وانەكانی وەرزش ودەخوێندرێت

شەتڕەنج لەهەرێمی كوردستان دەچێتە پاڵ وانەكانی وەرزش ودەخوێندرێت

شەتڕەنج لەهەرێمی كوردستان دەچێتە پاڵ وانەكانی وەرزش ودەخوێندرێت
زاگرۆس نانەكەلی
قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ هەنگاوێك و پێشهاتێكی نێوی زانستی هزری وەرزشی بەخۆیەوە دەبێنێت،ئەویش بەشێك لە وانەی وەرزش تەرخاندەكرێت بۆ یاری شەترەنج، مامۆستایانیش خولێكی تایبەتیان بۆ دەكرێتەوە بۆ چۆنیەتی فێربوونی شەتڕەنج.
دكتۆر دڵزار حەمەساڵح، سەرۆكی یانەی خانزاد بۆ ئەم پرسە گوتی : دوای چەندین ساڵ هەواڵ وتێكۆشان و وەستان بێ ماندووبوون ودارشتنی بەرنامە وپلان بۆ بەدیهێنانی خەونێك كە دەكرێ زۆر قورس بوو،بەڵام هەموومان بەیەكەوە وبەبێ وچان كارمان بۆ كرد بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بوو بە لەدایكبوونی نۆبەرەی وەرزشی هزری كە یاری شەتڕەنجە،ئەمەش بۆ ئێمە و هەموو خەڵكی كوردستان میدال وقەڵغانێكە لەگەڵ نوقل وشیرینی دەیكەین بە جەژنانە.
دكتۆر دلزار ووتشی : پەرتووكێكمان ئامادەكراوە كە وەك رێبەری دەدرێت بە مامۆستایانی وەرزش و بڕیارە بۆ ئەمساڵ لە قۆناغەكانی حەوت، هەشت و نۆ بخوێندرێت.
پەرتووكی رێبەرییەكە لە چاپدایە و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پەسەند كراوە كە لە قوتابخانەكاندا ببێت بە مەنهەج،ئیتر دەتوانم بڵێم لەئایندە دوو مژدانەی خۆش دەبێت بۆ قوتابیان وخوێندكاران،یەكەمیان بیر وهزریان روونتر دەبێت ودووەمیشیان ئاستی زانستی وفیكری خۆشەویستانمانە لەسەرجەم وانەكانیان بەرەوپێش دەچێت.

Top