ڕاوێژکاری گواستنەوەی حکومەتی عێراق: هێڵی ئاسنی نێوان عێراق و ئێران دوای 18 مانگ ئامادە دەبێت
ڕاوێژکاری باڵای گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق هیوادارە لە ماوەی 18 مانگدا یەکەم پەیوەندی هێڵی ئاسنین لەگەڵ ئێران تەواو بکات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز نووسیویەتی: هێڵەکە نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر (١٨.٦٤ میل) لە نێوان شاری بەسرە لە باشووری عێراق و شاری شەلمجەی سنووری ئێران دەبڕێت و هەردوو وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە. عێراق هیوادارە ئەم هێڵە شەمەندەفەرە ئاسانکاری بۆ تێپەڕبوونی ملیۆنان حاجی وهاووڵاتییان بکات.
ناسر ئەسەدی، ڕاوێژکاری گواستنەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە تا 18 مانگی دیكە جوڵەی شەمەندەفەرەکان ببینین.
هەروەها حکومەت پلانی داناوە بۆ دروستکردنی میترۆ لە نێوان کەربەلا و نەجەف.
ئەسدی گوتی: "کارەکانی پاککردنەوەی ناوچەکە پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکان لەسەر هێڵی شەمەندەفەر ئەنجام دەدرێت". ئەسەدی گوتیشی: هێڵی شەمەندەفەر مەترسییەکانی ئەم جۆرە ڕووداوانە کەمدەکاتەوە و ڕێگە بە عێراق دەدات سوود لە فرۆشتنی بلیت وەربگرێت.
پرۆژەکان بەشێکن لە فراوانکردنی کەرتی گواستنەوەی گەورە کە لەلایەن حکومەتەوە پلانی بۆ دانراوە، لەوانە چاککردنەوەی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و پڕۆژەی شەمەندەفەر و ڕێگاوبان و خزمەتگوزاری لە بەندەرێکی سەرەكی بار بە درێژایی 1200 کیلۆمەتر (745.65 میل)، لە باشووریش سنووریش دەگرێتەوە لەگەڵ تورکیا.
گوڵان: سەردار خەلیل