زێلێنسکی: تانکی ئەمریکیمان وەرگرت

زێلێنسکی: تانکی ئەمریکیمان وەرگرت

 

  

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە تانکی M1 Abrams کە لە ئەمریکا دروستکراون گەیشتوونەتە وڵاتەکەی.

 

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا  لە پۆستەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا ڕایگەیاند، تانکی M1 Abrams کە لە ئەمریکا دروستکراون، گەیشتوونەتە وڵاتەکەی.

زێلێنسکی ئاماژەی بەوەدا کە هەواڵێکی خۆشی لە ڕۆستەم عومەرۆڤ  ، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا پێگەیشتووە، گوتی: ئەبرامز لە ئێستادا لە ئۆکرانیایە و خۆمان بۆ بەهێزکردنی لیواکانمان ئامادە دەکەین. سوپاسی هاوپەیمانەکانمان دەکەم بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان.

زێلێنسکی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بەدوای ڕێککەوتنی نوێ و فراوانکردنی جوگرافیای دابینکردندا دەگەڕێن.

لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە وتارەکەیدا پێش پازدەهەمین کۆبوونەوەی گروپی پەیوەندی بەرگری ئۆکرانیا کە هەفتەی ڕابردوو لە بنکەی ڕامشتاین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، "تانکەکانی M1 Abrams کە ئەمریکا پێشتر بەڵێنی دابوو ، بەم زووانە دەگەنە ئۆکرانیا".

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top