فڕینی فڕۆکە فەرەنسییەکان بەسەر ئاسمانی نیجەر قەدەغەکرا

فڕینی فڕۆکە فەرەنسییەکان بەسەر ئاسمانی نیجەر قەدەغەکرا

 

ئەنجومەنی سەربازی نیجەر ڕایگەیاند: لە ڕۆژی ( یەکشەممە )وە فڕینی فڕۆکە فەرەنسییەکان بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا قەدەغەیە.

ڕێکخراوی فڕۆکەوانی نیجەر ڕایگەیاندووە: كە وڵاتەکەی گەشتە ئاسمانییەکانی فەڕەنسای قەدەغە کردووە و ڕێگری لە چوونە ناو ئاسمانی وڵاتەکەی کردووە.

پێشتر دادگایەک لە نیجەر بە پشتبەستن بە داواکارییەک کە لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی دەسەڵاتدارەوە تۆمارکرابوو، بڕیاری دەرکردنی سیلڤاین ئیتی باڵیۆزی فەرەنسا لەم وڵاتە دەرکرد.

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا تا ئێستا داوای کشانەوەی هێزەکانیان و دیپلۆماتکارەکانیان لە نیجەر ڕەتکردووەتەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top