بەهۆی تەقەکردن لە ئەمریکا چەند كەسێك بوونە قوربانی
لە شەڕێکی چەکداریدا لە شاری ئەتلانتا لە ویلایەتی جۆرجیا لە ئەمریکا ٣ کەس کوژران.
پۆلیسی ئەتلانتا ڕایگەیاند، چەکدارێک لە ناوچەی وێست ئێندی ئەم شارە تەقەی لە دوو کەس کردووە، هەروەها یەکێک لەم دوو كەسە بە چەکی جۆری دەمانچە تەقەی لە هێرشبەرەکە کردووە و لە ئەنجامدا هەرسێ كەسەكە گوللەیان بەركەوتووە.
لەم ڕووداوەدا هەر سێ کەسەکەی گوللەیان بەركەوتووە گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا هۆکاری ئەم ڕووداوە نادیارە و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەم ڕووداوە بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل