تەقەکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت

تەقەکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت

 

بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت لەلایەن کەسێک یان کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراوە.

 

میدیاکانی لوبنان ڕایانگەیاند، بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت لەلایەن کەسێک یان کەسانێکی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج.


بەهۆی تەقەکردن، دەرگای سەرەکی بیناکە و ئۆتۆمبێلەکانی بەردەم بیناكە زیانیان بەرکەوتووە.


تا ئێستا هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە جۆری چەکی بەکارهێنراو و ئەگەری زیانی گیانی لە هێرشەکەدا بڵاونەکراوەتەوە.


شایانی باسە ئەم ڕووداوە هاوکات بوو لەگەڵ یادی ٣٩ ساڵەی هێرشکردنە سەر بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٨٤.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل  

 

Top