زیاتر لە 90 پێگەی سەربازی لە قەرەباخ کەوتنە ژێر دەسەڵاتی سوپای ئازەربایجان

زیاتر لە 90 پێگەی سەربازی لە قەرەباخ کەوتنە ژێر دەسەڵاتی سوپای ئازەربایجان

 

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان ڕایگەیاند: زیاتر لە 90 پێگەی سەربازی سەر بە هێزەکانی ئەرمەنستان لە قەرەباخ کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئازەربایجان.

 

عەقید ئانار ئایازۆف، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زیاتر لە ٩٠ پێگەی سەربازی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئەرمەنستان لە قەرەباخ کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئەو وڵاتە.

لەسەر بنەمای ئەمەش لە کاتی ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆری سوپای ئازەربایجان لە قەرەباخ دەستیان بەسەر 4 زرێپۆش و 4 هاوەن و 1 تانک و دوو ئۆتۆمبێلی پیادەدا گرت.

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان دوێنێ لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، کە بەمەبەستی دووبارە دامەزراندنەوەی هەیکەلی دەستووری لە قەرەباخ ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر لە قەرەباخ دەستیپێکردووە.

ئەم وەزارەتە بە ئاماژەدان بە هێرشە بەردەوامەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەرمەنستان بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئازەربایجان لە چەند مانگی ڕابردوودا، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆری قەرەباخ ڕایگەیاند: خەڵکی سڤیل و ژێرخانی نابنە ئامانج، تەنها ئامانجە سەربازییەکان لەناو دەچن.

لەم ڕاگەیاندنەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە زانیاری پێویست دراوە بە فەرماندەیی هێزەکانی ئاشتیپارێزی ڕووسیا و ناوەندی چاودێری هاوبەشی تورکیا و ڕووسیا سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی کە جێبەجێ دەکرێن (لە قەرەباخ).

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top