بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر لەگەڵ قوتابیان کۆدبێتەوە
بەمەستی پرسینی بارودۆخی قوتابیانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی المنصورة، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر سەردانی شاری المنصورةی کرد و چاوی کەوت بە کۆمەڵێک قوتابی عێراقی کورد و عەرەب لەو زانکۆیە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە بەدەست هێنانی بروا نامەی باڵا لە بوارە جیاجیاکان و بتوانن زیاتر خزمەت بە وڵات و نیشتمانەکەیان بکەیەنن و تەبایی و یەکریزی نێوانیان بپارێزن و یەک هەڵوێست و یەک دەنگ بن، لە تەوەرێکی دیکەی ئاخاڤتنەکەی باسی لە گرنگی وڵاتی میسر کرد لە بواری خوێندن و پشتیوانی حکومەت و گەلی میسری بۆ عێراق بە گشتی و گەلی کورد بەتایبەتی و پێشوازیکردن لە قوتابیان و ئاسان کردنی کارەکانتان، هەروەها چەندین راو بۆ چوون ئاڵوگۆر کرآ بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەو لە توانیان دابێ درێغی ناکەن بۆ هاوکاریکردنیان هەروەها هەماهەنگی لە باڵوێزخانەی عێراقی فدراڵی لەقاهیرە کە ئەوانیش هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە لە خزمەتکردنی رەوەندی عێراقی بەجیاوازی پێکهاتەکان..