یونیسێف مەزەندەی کردووە؛ بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەغریبەوە زیاتر لە 100 هەزار منداڵ بریندار بوون
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند: کە پێدەچێت زیاتر لە ١٠٠ هەزار منداڵ لە بوومەلەرزەکەی مەغریب بریندار بووبێت.
لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوەکەدا هاتووە: هیچ ئامارێکی ورد لە بارەی ژمارەی ئەو منداڵانەی لە بوومەلەرزەکەی مەغریبدا گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون، لەبەردەستدا نییە.
یونیسێف بە هەڵسەنگاندنی زیاتر لە 100 هەزار منداڵ کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: بەپێی خەمڵاندنەکانی ساڵی 2022، منداڵان یەک لەسەر سێی دانیشتوانی وڵاتەکە پێکدەهێنن.
هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندە دەکات کە بە گشتی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس تووشی ئەم بوومەلەرزەیە بوون.
گوڵان: سەردار خەلیل