ڕووسیا: 3 بەلەمی خێرامان تێکشکاند کە سەربازانی ئۆکرانیایان تێدابوو

ڕووسیا: 3 بەلەمی خێرامان تێکشکاند کە سەربازانی ئۆکرانیایان تێدابوو

 

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لەناوبردنی 3 بەلەمی خێرا کە سەربازانی ئۆکرانیایان لە دەریای ڕەشدا هەڵگرتبوو، ڕاگەیاند.

 

 

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، سێ بەلەمی خێرای دروستکراوی ئەمەریکایان لەناوبردووە کە سەربازانی ئۆکرانیایان هەڵگرتبوو و لە دەریای ڕەش بەرەو کریمیا دەڕۆیشتن.

لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن ئەم وەزارەتە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: 3 بەلەمی خێرای سەربازی "هێزی دەریای ویلارد" کە سەربازانی ئۆکرانیایان هەڵگرتبوو، شەوانە بەرەو کەناراوەکانی کریمیا لە ڕۆژئاوای دەریای ڕەش، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی مار لەناوبران .

لە بەیاننامەی دووەمی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەوڵی هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی کیێڤ لەسەر خاکی ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شەودا ڕێگری لێکرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە نیمچە دوورگەی کریمە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ڕووسیا داگیرکراوە و بە شێوەیەکی نایاسایی خراوەتە سەر خاکی ئەم وڵاتە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top