بۆچی نابێ چیتر كوردستان به‌ ته‌مای عێراق بێ ؟

بۆچی نابێ چیتر كوردستان به‌ ته‌مای عێراق بێ ؟

به‌ درێژایی مێژوو یه‌ك سه‌ده‌ ساڵی ، حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق، هیچ كات وەك هاوبەشی سەرەكی و دووەم گەورەترین نەتەوە لە عێراقدا، مامەڵەیان لەگەڵ خەڵكی كوردستاندا نەكردووە و هەمیشە وەك ژێردەستە و هاووڵاتیی پلە دوو، لە كوردستانیانیان ڕوانیوە.ڕژێمه‌كانی عێراق دڕێغیان نه‌كرد له‌ ، كۆمەڵكوژ و كیمیاباران، ئەنفال و زیندەبەچاڵیان كردووین و بە رۆژی رووناك و بە بەرچاوی كۆمەڵگای مرۆڤایەتییەوە، ستەمی زۆر گەورە و نامرۆڤانەیان دەرهەق بە گەلی كورد كردووە و بوونەتە مۆتەكە و بەربەستی سەرەكی لە بەردەم پێشكەوتنی نەتەوەیەكی زوڵملێكراوی بە ناحەق چەوسێندراوەدا، كە تەنانەت لەبەر كوردبوونمان، ژیانیشیان پێ رەوا نەبینیوین به‌هه‌موو توانانه‌وه‌ په‌ڵاماری گیانی خەڵكی سڤیل و ئەگەر پێشیان نەكرابێت بمانكوژن، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، شەڕی دەروونییان لە بەرامبەرماندا راگەیاندووە.
سیاسه‌تی عێراقی شیعه‌ ئێستا بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و هاوبه‌شی نییه‌ ، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو ، شیعه‌كان سیاسه‌تی گه‌مارۆدان و بڕینی مووچه‌ و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان گرتووته‌به‌ر، له‌ ماوه‌ی رابردوویش دا تا به‌ ئه‌مڕۆ كار له‌ سه‌ر لێدانی ژێرخان وسه‌رخانی ئابووری و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌هه‌مانكاتیشدا چاوه‌روانی ده‌رفه‌تێك ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌وه‌ش راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ ، زۆرێك له‌لایه‌نی كورد هه‌ست به‌و راستییانه‌ ناكه‌ن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌س ولایه‌نه‌كانیش بانگه‌شه‌ی ، کەوتوونەتە ژێر ئەو تەوژمە چەواشەکارییانەی بۆ گۆڕینی سایکۆلۆجیای شەقامی کورد لە برەودایە و هەر پێیان وایە بەغدا لەسەر حەقە و هەمووی خەتای کوردستانە.

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو ڕێگری كردن له‌وه‌ی كوردستان نەوتی خۆی كه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌ هەناردە بکات کە ئەوە یەکێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعە بوو، بەڵام ئامادە نییە نەک بودجە، تەنانەت بەشی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارە بنێرێت. بەپێی ئەو راگەیێندراوانەی لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی هەرێمی کوردستان و بەغداوە بڵاودەکرێنەوە، بەغدا هەر جارە و داوای شتێکی زیادە لە هەرێمی کوردستان دەکات. بەپێی لێدوانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسە باڵاکانیشی، هیچ شتێک نەماوە کە بەغدا داوای کردبێت و هەرێمی کوردستان پابەند نەبووبێت، بەڵام بەغدا ئامادە نییە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.
ره‌نگه‌ تا ئێستا هه‌ڵسه‌نگاندن و تێڕوانین و ناسینی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ لایی ئێمه‌ روون وئاشكرا نه‌بێ به‌ تایبه‌ت له‌ماوه‌ی 20 ساڵ حكوومڕانیاندا به‌ سه‌ر عێراق ، ره‌نگه‌ پێمان وابێت ئه‌و حیزب ولایه‌نه‌ شیعیانه‌ی كه‌ له‌ سه‌نگه‌ری ئۆپۆزسیۆن بوون له‌ عێراق له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد دژ به‌ ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عسدا ده‌جه‌نگان ، گوایه‌ دۆستی ئێمه‌ بن و باوه‌ریان به‌ مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد هه‌بێت . به‌ڵام بینیمان هه‌ر كه‌ جه‌ڵه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گڕته‌ ده‌ست ، هه‌موو ئه‌و بۆچوون و وێنایانه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌رچوون وئیدی سیاسه‌تی په‌راوێز خستن په‌ره‌ی سه‌ند هه‌رچه‌نده‌ هۆكاری سه‌ڕه‌كیش بۆ ئه‌و راستییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ زیاتر له‌ ڕاده‌ی خۆی پشتیوانی شیعیه‌مان كرد ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ رۆژێك ده‌بنه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی و وه‌ك چۆن ئێستا ده‌بینن كه‌ چۆن سازان و هاوبه‌شی و هاوسه‌نگییان فه‌رامۆش كرد و خۆیان دوورخستنه‌وه‌ له‌ بنه‌ماكانی ده‌ستوور و فیدڕاڵی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ ژیان .
له‌ ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعی له‌ عێراق دڕێغیان نه‌كردووه‌ له‌ كوشتن و تیرۆركردنی سووننه‌كان و ئینجا دروستكردنی هه‌لومه‌رجێك تا كو بتوانن ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌سه‌ڕه‌كییه‌كاندا بگرن ، به‌شێوه‌یه‌ك عێراقیان نه‌ك هه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ قۆناغێكی تاكڕه‌ویی ، به‌ڵكو ئیتر وای لێهاتووه‌ كه‌ ئیتر داموده‌زگه‌ و دادگه‌ و میلیشا و سه‌رباز بۆ سیاسه‌تی پاكتاوكردن و داگیركردنی هه‌موو عێراق به‌كاربهێنن . ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا ده‌گوزه‌رێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌ كرده‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌تی نه‌وت و یاسا و بودجه‌وه‌ نییه‌ و به‌ڵكو چاوچنۆكی شیعه‌كان و چاوتێبڕینیان بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان وه‌ك جوگرافیا و نه‌ته‌وه‌ ، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خه‌ونی ته‌واوكاری هیلالی شیعی پێوه‌ ده‌بیین ، هه‌مان په‌ڵاماردان و هێرشكردن له‌ شێوه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به‌ شێوه‌ی جه‌نگی ئابووری و یاسایی و گه‌مارۆدانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روها نابێت فه‌رامۆشی بكه‌ین كه‌ بەهۆی ئەوەی ماڵی شیعی ژمارەیەکی زۆر کوردی هەرزانیان کەوتە دەست کە ئەوان بۆ جوانكردنی رووخساری سیاسەتی شیعە بەکاربەرن و رای گشتیی کوردستان بەجۆرێک ئاراستە بکەن، خەڵک بە ئاسانی درک بە حەقیقەتی حوکمڕانییەی شیعە و مەترسییەکانی لەسەر ئایندەی کوردستان نەکات. هەرچەندە ئەم گەمارۆ ئابوورییەی بەغدا کاریگەریی خراپی بۆ سەر ژیانی خەڵکی کوردستان هەبووە، سەتان کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە، خەڵک لە دۆخێکی خراپدان، بەڵام ئه‌وه‌ش زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌هێزبوو لەوەی وردە وردە خەڵکی کوردستان بەئاگابێنەوە لەوەی ئەوە جەوهەری حوکمی شیعە و نیەتی راستەقینەی شیعەکانە کە نایانەوێ کورد نینۆکی هەبێت سەری خۆی پێ بخورێنێت و به‌گشتی هه‌موو راستییه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه‌ چیتر نابێت كوردستان ته‌مای عێراق بێت .

Top