کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی هێزی دەریایی پاکستان لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا
![کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی هێزی دەریایی پاکستان لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230904223554_original_4.jpg )
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سوپای پاکستان، ٣ سەربازبوونە قوربانی.
هەلیکۆپتەرێکی سەر بە هێزی دەریایی سوپای پاکستان لە پارێزگای بەلوچستان کەوتە خوارەوە و ٣ سەرباز لەناو هەلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەستدا.
هێزی دەریایی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە کاتی گەشتێکی مەشق و ڕاهێنان لە پارێزگای گوادر کەوتۆتە خوارەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەلیکۆپتەرەکە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە و سێ سەرباز کە دووانیان هێزی دەریایی باڵای پاکستان بوون، گیانیان لەدەستداوە.
وردەکاری زیاتری ئەم ڕووداوە باس نەکراوە و لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە دەستی پێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل