نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕەنگە ٢٠٠ هەزار منداڵ لە مالی بەهۆی برسێتی بمرن
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا کە ئەگەر هاوکاری مرۆیی نەگاتە وڵاتی مالی ٢٠٠ هەزار منداڵ لە وڵاتی مالی گیان لەدەست دەدەن.
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" و بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هۆشدارییان داوە کە ئەگەر هاوکاری پێویست نەگاتە مالی، لەوانەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ٢٠٠ هەزار منداڵ لە برسێتیدا بمرن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ڕەنگە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ نزیکەی یەک ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ بەهۆی بەردەوامی ململانێ و ئاوارەبوون و سنووردارکردنی هاوکارییە مرۆییەکانەوە تووشی بەدخۆراکی توند ببن.
لە بەیاننامەی سەرەوەدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە نزیکەی چارەکێکی دانیشتوانی مالی بەدەست نەبوونی خۆراکەوە دەناڵێنن ، ئاماژە بەوە کراوە کە ٢٥٠٠ کەس کە ژمارەیەکی زۆریان منداڵیشی دێدایە، لە ناوچەی مێناکا مەترسی برسێتییان لەسەرە.
لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کرایەوە: ئەگەر هاوکاری دارایی پێویست نەدرێت، لەوانەیە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣، ٢٠٠ هەزار منداڵ لە برسێتیدا بمرن.
گوڵان: سەردار خەلیل