قەتەر بۆ ماوەی ٦ مانگ سووتەمەنی بۆ سوپای لوبنان دابین دەکات
سندووقی گەشەپێدانی قەتەر ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٦ مانگ سووتەمەنی بۆ سوپای لوبنان دابین دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی قەتەر (قنا)، ئەم کارە 30 ملیۆن دۆلاری تێچووە و لە چوارچێوەی "پابەندبوونی بەردەوامی قەتەر بۆ پشتیوانی لە دامودەزگاکانی کۆماری لوبنان و خەڵکی ئەم وڵاتە" ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سندوقی گەشەپێدانی قەتەر پێشتر سووتەمەنی بۆ دامەزراوە تەندروستییەکانی لوبنان دابین کرووە.
خەڵکی لوبنان لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بەدەست قەیرانێکی ئابووری بێ وێنەیەوە دەناڵێنن و ئەمەش بووەتە هۆی داڕمانی دراوی نیشتمانیی وڵاتەکەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.
گوڵان: سەردار خەلیل