ئەمریکا كەرەستەی سەربازی بۆ تایوان دەنێرێت

ئەمریکا كەرەستەی سەربازی بۆ تایوان دەنێرێت

 

ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە چوارچێوەی پرۆگرامی "وڵاتانی سەربەخۆ" کەرەستەی سەربازی دەنێرێت بۆ تایوان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ئاگادارییەکدا بۆ کۆنگرێس بڕیارەکەی حکومەتی ڕاگەیاند، کە بەهای 80 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی لە چوارچێوەی پرۆگرامی "وڵاتانی سەربەخۆ"دا بە تایوان ببەخشێت.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە کە ئەم هاوکارییە بە مەبەستی فراوانکردنی "توانای سەربازی" تایوان ئەنجامدراوە.

یەکێک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تایوان، ڕێبازی ئەمریکا سەبارەت بە سیاسەتی چین هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

مایکل مەککۆل، سەرۆکی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، خۆشحاڵی خۆی بەم هەنگاوەی حکومەت دەربڕی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top