یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بەرز راگیرا

یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بەرز راگیرا

بەبۆنەی ٧٧ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی قاهیرە بەم بۆنە و ساڵیادی لە دایک بوونی جەنابی سەرۆک ئێوارە ئاهەنگێکی ساز کرد، بە ئامادە بوونی باڵویزی عێراقی فیدراڵ لە وڵاتی میسر دکتۆر ئەحمەد دلێمی و کونسولی عێراقی دکتۆر حازم و ستافی باڵوێزخانە و چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و راگەیاندکار و رۆژنامە نووس.
باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە وتەکەی وێرای پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک و سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران و مەکتەب سیاسی، ئاماژەی بە رۆڵی پارتی کرد لە پشتگیری دیموکراسی لە عێراق و بەرنگاری تیرۆر بۆتەوە و لەم پێناوە رۆڵەکانیشەهیدیان داوە، و بەپەرۆشەوە پشتگیری لە سەقامگیری عێراق کردوە.
دکتۆر محەمەد ئەبو کەلەل بەرپرسی پەیوەندییەکانی عەرەبی رەوتی حیکمە باسی لە گرنگی پارتی کرد لە پشتگیری پرۆسەی سیاسی و ئارامی لە عێراق، هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی پارتی وسەرکردایەتیەکەی کرد لە پێناو بەرژەوەندی سەرجەم عێراقییەکان.
بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە شێرکۆ حەبیب، وێرای بەخێرهێنانی ئامادە بووان سوپاسی کردن بۆ بەشداریکردنیان لە سالیادی دامەزراندنی پارتی، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی و گرنگی پارتی کرد لە ساتەوەختێک کە میللەتی کورد پیویستی بە پارتێکی سیاسی بۆ دابینکردنی مافەکانی نەتەوەی، هەر لەو روانگەیەشەوە پارتی بە رابەرایەتی باوکی رۆحی کورد جەنابی مەڵا مستەفا بارزانی نەمر دامەزرا، و باوەری بە بونیاد نانی دوڵەتی دیموکراسی هەیە بۆیە دروشمی دیموکراسی بۆ عێراق هەڵبژارد، لە درێژەی ئاخاڤتنەکەی ئەوەی روونکردوە کەوا پارتی لەسەر هەمان رێباز و دیدو بۆ چوونی جەنابی سەرۆک بارزانی خەبات دەکات بۆ جەسپاندنی ئاشتی و پێکەوە ژیان و تەبایی، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی پارتی کرد لەگەڵ وڵاتان و حزب و لایەکانی ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتی.

شایانی باسە ئەمە بۆ جاری دوومە تێپێکی میوسیگ لە کوردستان ئامادە بیت بۆ ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، کە هونەرمەندان کەرین گوڵانی و فەخرەدین هەولێری بەدەنگە بەسۆز و میوزیگ ئامادە بووانی هێنابووە جۆش و خرۆش هەروەها هونەرمەندی میسری ئەحمەد جوهر بە دەنگە بەسۆزەکەی ئاهەنگەکەی زیاتر رازاندەوە بە پێشکەشکردنی چەند گۆرانیەکی میسری و ئاهەنگەکە بووە جێگای رەزامەندی و پێزانینی ئامادە بووان.

یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بەرز راگیرا
یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بەرز راگیرا
Top