سەربازانی ئیسرائیل ٣٢ فەلەستینییان دەستگیر کرد

سەربازانی ئیسرائیل ٣٢ فەلەستینییان دەستگیر کرد

 

 

 

هێزەكانی ئیسرائیل بە هەڵکوتانە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ٣٢ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.

 

هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا و ژمارەیەک ماڵی فەلەستینییان پشکنی.

یانەی زیندانیانی فەلەستینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە سەربازانی ئیسرائیل لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ٣٢ فەلەستینییان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کردووە.

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکانی وەک چون الخەلیل، ڕامەڵڵا، نابلوس و جێنین چڕبوونەتەوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی یانەی زیندانیانی فەلەستینی، ٥١٠٠ زیندانی فەلەستینی کە لەنێویاندا ١٦٥ منداڵ و هەرزەکار و ٣٣ ژن لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top