بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانە خاوەن پێداویستی تایبەت کۆبۆوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانە خاوەن پێداویستی تایبەت کۆبۆوە

.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨-٨-٢٠٢٣ بەچاودێری و ئامادەبوونی مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری خوێندنی نائاسایی وەک سەرۆکی لێژنە و ئەندامانی تری لێژنە و رێکخراوی میدیای پزیشکی , لەهۆڵی کۆمەڵگای فاخیر مێرگەسۆری, لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی خاوەن پیداویستی تایبەت کۆبۆوە .
لەکۆبۆونەوەیەکدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی وەرگرتنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ڕێنمایی نوێ و جەختکردنەوە لەسەر ڕاستی و دروستی ڕاپۆرتی پزیشکی لەلایەن لێژنەی تایبەت , لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە, گرنگیدانی زیاتری منداڵانی خاوەن پێداوستی تایبەت بوو لەقوتابخانەکان, شایەنی باسە (٦٣) بەڕێوەبەری قوتابخانەی خاوەن پێداوستی تایبەت بەشداری کۆبوونەوەکەبوون, لەکۆتایی کۆبوونەوەکە بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر هیوای سەرکەوتنی بەردەواوی بۆ خواستن .

Top