لەهێرشی "ڕەگەزپەرستانە" لە ئەمریکا ٣ کەس دەکوژرێن
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری "ڕەگەزپەرستانە" لە ویلایەتی فلۆریدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
چەکدارێکی دەمامکدار لە شاری جاکسۆنڤیل لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، بە "هۆکاری ڕەگەزپەرستی" بە تەقەکردن لە خەڵک لە فرۆشگایەکدا سێ کەسی کوشت.
ئێوارەی دوێنێ پیاوێکی سپی پێستی ئەمریکی لە فرۆشگایەک لە گەڕەکێکی شاری جاکسۆنڤیل هێرشێکی چەکداری ئەنجامدا کە ڕەشپێستەکان تێیدا نیشتەجێن.
تی.کی. واترس، بەڕێوەبەری پۆلیسی جاکسۆنڤیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشەکە بە هۆی ڕەگەز ڕەگەزپەرستییەوە بووە: هێرشبەرەکە ڕقی لە خەڵکی ڕەشپێستە.
واتەرس ئاماژەی بەوەدا کە دوو ژن و پیاوێک لەم هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە، گوتی کە هێرشبەرە تەمەن ٢٠ ساڵەکە لە ئەکاونتی سۆشیال میدیای خۆیدا پۆستێكی ڕەگەزپەرستانەی بڵاوکردووەتەوە و دوای هێرشەکە بە گوللە لە خۆی کوشتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل