سەربازانی ئیسرائیل ماڵی 4 فەلەستینییان وێران کرد
سەربازانی ئیسرائیل بە بیانووی "دروستکردنی خانووی ڕێگەپێنەدراو " 4 خانووی فەلەستینییان لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ڕووخاند.
بە گوتەی شایەتحاڵان، سوپای ئیسرائیل بە هەڵکوتانە سەر گوندی "ئەلدویک ئەلتەحتا" لە شاری ئەریحا لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن، ماڵی 4 فەلەستینییان وێران کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو هەنگاوانەی سەرەوە بە بیانووی "دروستکردنی خانووی بێ مۆڵەت" ئەنجام دراون.
تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، یانەی زیندانیانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە سوپای ئیسرائیل ١٥ فەلەستینی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو دەستبەسەر کردووە.
سەربازانی ئیسرائیل هەموو ڕۆژێک بە بیانووی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی "کەسانی داواکراو"، هەڵدەکوتنە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیراو و لەگەڵ فەلەستینییەکان ڕووبەڕوو دەبنەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل