ئۆکرانیا: سێ کیلۆمەترێکی دیکە لە باخموت کۆنترۆڵکرایەوە
جێگری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو سوپای ئەو وڵاتە 3 کیلۆمەتری دیکەی لە باخموت کۆنترۆڵکردۆتەوە.
ئانا مالیار، بریکاری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو سوپای ئەو وڵاتە 3 کیلۆمەتر چوارگۆشەی زەوی لە شاری "باخموت" لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئازاد کردووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: کە سوپای ئۆکرانیا لە بەشی باشووری شاری باخموت بەردەوامە لە پێشڕەوی و دەشڵێت: دەکرێ بگوترێ کە کۆی ڕووبەری ٤٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە باخموت ئازاد کراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل