ڕووسیا: فڕۆکەیەكی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیامان تێکشکاند
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیی ئۆکرانیای بۆسەر مۆسکۆ ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەیانی كاتژمێر (٠٤:٠٠ بە کاتی ناوخۆ)، سوپای ڕووسیا هێرشێكی ئاسمانیی ڕژێمی کیێڤی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ سەر دامەزراوەکانی مۆسکۆ و ناوچەكانی مۆسکۆ شکست پێ هێنا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئۆکرانییەکە بە ئامێری جەنگی ئەلیکترۆنی ڕووسی لە ئاسمانی ناوچەی «ستۆپینۆ » خراوەتە خوارەوە و لە ناوچەیەکی چۆل و بێ نیشتەجێدا کەوتووەتە خوارەوە.
هەروەها ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل