نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە چوار ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس لە سودان ئاوارەبوون

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە چوار ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس لە سودان ئاوارەبوون

 

 

ویلیام سپیندلەر، وتەبێژی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، شەڕی سودان و ئەنجامەکانی هەڵسەنگاند

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کە زیاتر لە چوار ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس لە سودان بە هۆی بەردەوامی ململانێ توندوتیژەکانی ئەو وڵاتە ناچار بوون هەڵبێن.

ویلیام سپیندلەر، وتەبێژی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، هەڵسەنگاندنی بۆ شەڕی ناوخۆی سودان کرد کە لە ١٥ی نیسانەوە بەردەوامە، لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا .

سپیندلەر گوتی: لە سەرەتای شەڕی سودانەوە تا ئێستا 4.3 ملیۆن کەس ئاوارە بوون. ئەم ژمارەیە زیاتر لە 900 هەزار پەنابەر دەگرێتەوە کە بەرەو وڵاتانی دراوسێ هەڵاتوون و 195 هەزار هاووڵاتی باشووری سودان کە ناچار بوون بگەڕێنەوە بۆ ئەم وڵاتە. لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی سودانەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣.٢ ملیۆن کەس لە ناوخۆ ئاوارە بوون.  

هەروەها مارگرێت هاریس وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باسی لە کاریگەرییە تێکدەرەکانی ململانێکان لە سودان کرد لەسەر ژیان و تەندروستی خەڵک.

ڕایگەیاند: نزیکەی لەسەدا ٦٧ی نەخۆشخانەکانی ناوچە جێناکۆکەکان ناتوانن خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بکەن. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ماوەی چوار مانگی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو وڵاتەدا ٥٣ هێرشی بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکانی سودان پشتڕاستکردەوە. ئەم هێرشانە بووە هۆی کوژرانی ١١ کەس و برینداربوونی ٣٨ کەس و ڕێگری لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کراوە.  

مارگرێت هاریس ئاماژه ی به وه کرد که به هۆی تێکچوونی سیستمی ته ندروستی که به هۆی ململانێکانی ئه م وڵاته وه دروست بووه ، ئەسته مه کۆنترۆڵکردنی په تایه کانی نه خۆشی سورێژه و ملاریا و تای خوێنبه ڕزی له سودان و گوتی: زیاتر له چل له سه دا خه ڵکی سودان به ده ست برسێتی و قاتوقڕییەوە دەناڵێنن.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top