ئێراق و مووچە و کورد

ئێراق و مووچە و کورد

 

ئێراق توانیویەتی بەهۆی کەموکوڕی مووچەوە لە هەرێم هەموو ئیستحقاقە دەستووری و قانونییەکان لە بیر هەرێم بباتەوە، چونکە دەیان کێشەی قانونی و ناقانونی بۆ هەرێم دروست کردووە، بە تایبەت ماددەی 140ئێستا حکومەتی ئێراق ئەو هەنگاوە نادەستوورییانەی کە چەندین ساڵە گاڵتە بە کورد دەکەن، بۆیە کورد دەبێ لە بەغدا شەڕی ماددە دەستوورییەکانی بکات، ئەوەی کە حکومەتی ئێراقیش کوردی پێ لە قالب ئەدا ئەوەیە کوردستان ناتەباییان دروستکردووە میلیشیاکانی ئێران درۆو بوختان بۆ قەوارەی هەرێم دروست دەکەن ئێراقیش بەدوای خاڵی لاوازی هەرێم دەگەڕێت، خاڵی لاوازی کوردیش پەرتەوازەیی نێو ماڵی کوردە، بۆیە ئێراق تەگەرە دەخاتە کێشەکانەوە بۆیە
وەک دەبینین حکومەتی ئێراق مووچەی فەرمانبەرانی کردۆتە کارتێکی فشار و ڕۆژ بەڕۆژ لەڕێی ئەو فشارەیەوە دەیەوێت هەرێمی کوردستان زیاتر لە قالب بدات، و پێگەی لە ئێراقی نوێ دا کەم بکاتەوە،ئەمە ئەو ڕاستییەمان بۆ دەرەخات کە حکومەتی ئێراق ئێمەی ناوێ و ئێمەی کورد خۆمان پێیدا هەڵواسیوەو لێی نابینەوە، جا بۆ ئەوەی ئەم قەیرانە تێپەڕێنین پێویستە لەسەر حکومەتی هەرێم و حیزبە کوردییەکان هەر لەم چرکەیەوە لە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران بکشێنەوەو بەغدایان بۆ جێبهێڵن، چونکە ئەگەر ئەوە نەکەن عێراق زیاترو زیاتر سواری ملمان دەبێت و نابوت تر دەبین، کەواتە با هەنگاوی یەکەم کشانەوە بێت لەو وێرانەیەی ئێراق وهەنگاوی داهاتوو ڕێکخستنەوەی، هێزی پێشمەرگە و نێو ماڵی کوردە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوپەیمانان ئێمەش ببینە کاراکتەریکی سەرەکی لە ئێراقی داهاتووی بەبێ شیعەی ئێرانی، ئەو ئێراقە عەزیمەی کە نەیاران سوێندی گەورەیان بەسەری ئێراق دەخۆن، کەوتۆتە پەلەقاژە ئەو هێزەی مارێنزەی ئەمریکی لە خۆڕا نەهاتووە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین، دەیەوێت کلکی ئێران ببڕێت ئێراقیش بەرەو دابەش بوون دەڕوا، ڕێکخستنەوەی داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان بێت، و لە چاوەڕوانی باشتر هەنگاو بنێین تەنانەت تا ڕاگەیاندنی سەربەخۆیش بێت،
ئەو سیاسەتەی ئێراق دەیکات بەرامبەر هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی ئێران و لایەنی شیعە و میلیشیاکان و چەند بەکرێگێراوێکی دژە کورد، لەسەر بودجەی وڵات ئاڵۆزییان دروست کردووە، لەنیوان حکومەتی ناوەند وهەرێمی کوردستان، دەیانەوێت ئەو دۆخە بەرەو ئاقارێکی نادیار ببەن، مەبەستی ئێران و میلیشا کان و نەیارانی کورد، ئەوانەی کە خۆیان فڕۆشتووە
بەئێران هەموو ئامانجیان تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستانە، لە کاتێکدا هەرێمێکی دەستوورییە لە چوارچێوەی ئێراقێکی فیدراڵیدا، کەچی دوژمنەکانی کورد
ئەیانەوێت بەچەند یاسایەکی بێ بنەما پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز بکەن، بێ گومان هەندێک عەرەبی شۆڤینی کە چاویان بەو هەموو خزمەت گوزاری و ڕێگەو بان و ئارامیەی هەرێم هەڵنایەت، چاویان بڕیوەتە نەوتی کوردستان، کە ئەوەش قووتی خەڵکە و هەرێمێکی نزیکەی زیاتر لە شەش ملیون کەس خزمەتگوزاری و مووچەی پێ دابین دەکا، گومانی تێدا نییە کە دەستی دەرەکی و ناوخۆ وا دەکات ئەو ئەزموونەی هەیە، وەک هەرێمی کوردستان کە بەخوێنی هەزاران شەهید دروست بووە، هیچ کات نابێت کورد لەوانە خۆش بێت کە بوونەتە هۆکار یان دەیانەوێت ئەو قەواریە نەمێنێت بێ گومان عەرەب ئەگەر بۆی بچێتە، سەر ناهێلێت کوردێک لەسەر ئەم زەمینە بژی ئێمەی کوردیش،
کوردستانمان خوش دەوێ و خۆمانی بۆ گیان فیدا دەکەین، وتەیەک هەیە ئەڵێ
ئەگەر دایک وباوکت بمرن دەژیت ئینجا دەمری
بەڵام کە نیشتمانت نەبوو نامریت چونکە تۆ هەرگیز لە دایک نابیت

 

 

نەجمەدین محەمەد قەراجی

 

Top