تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە پاکستان دەبێتە هۆی كوژرانی 2 كەس

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە پاکستان دەبێتە هۆی كوژرانی 2 كەس

 

 

 

دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە باکووری پاکستان، دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.

 

دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای حەیدەر پختونخوا لە پاکستان دوو هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

ئەم ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوە لەکاتێکدا دەتەقیەوە كە ژن و مێردێک لە ناوچەی وەزیرستانی باکووری پارێزگای حەیدەر پختونخوا بەلایدا تێدەپەڕین و لە ئەنجامدا ئەو ژن و مێردە گیانیان لەدەستدا.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی هێرشە تیرۆریستییەکان لە پاکستان بە ڕێژەی ٧٩% زیادی کردووە. 

لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە گشتی ٢٧١ هێرشی تیرۆریستی لە پاکستان ڕووی داوە و ٣٨٩ کەس لە ئەنجامی ئەو هێرشانە گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top