ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی شەمەندەفەر لە باشووری پاکستان بۆ ٣٠ کوژراو و ٨٠ بریندار زیادی کردووە

ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی شەمەندەفەر لە باشووری پاکستان بۆ ٣٠ کوژراو و ٨٠ بریندار زیادی کردووە

 

 

دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە پاکستان باس لە زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی دەرچوونی شەمەندەفەر لە باشووری وڵات دەکەن بۆ زیاتر لە ١٠٠ کوژراو و بریندار.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی "جیۆ تیڤی"ی پاکستان، دەسەڵاتی خۆجێیی ویلایەتی « سند » لە باشووری ئەو وڵاتە، ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە) ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانییانی دەرچوونی 10 گالیسکەی سەرنشینی شەمەندەفەری "هەزارە ئێکسپرێس" لە ڕێڕەوی ئاسنین، لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری "سەحرا" لە ناحیەی "بینەزیرئاباد" لە ناوەندی ئەم ویلایەتە سنوورییە، بەلانی کەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٨٠ کەسیش بریندار بوون.

لەمبارەیەوە عەباس بەلوچ، کۆمیساری قەزای بینەزیرئاباد (نەواب شا) لە بەیاننامەیەکدا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە لانیکەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە لەو ڕووداوە ئاماژەپێکراوەدا، کە ٢٧٥ کم لە شاری «کەراچی»، ناوەندی پارێزگای سندەوە دوورە. ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک لە سەرنشینانی ئەو شەمەندەفەرە ، کە لە کەراچیەوە بەرەو شاری "حویلیان" لە ویلایەتی سنووری "خیبەر پختونخوا" لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان دەڕۆیشتن، تا ئێستاش لەناو گالیسکەیەکدا گیریان خواردووە،هەروەها تیمەكانی فریاكەوتن سەرقاڵی هاوكاری كردنن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top