پارێزگاری هه‌ولێر: قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی شاری هه‌ولێری له هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌یی خه‌ڵاتكرد
.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ٢-٨-٢٠٢٣ (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی مامۆستا (لقمان سعید صدیق)، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌یی ناوه‌ندی هەولێر ، له‌دیوانی پارێزگا قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی شاری هه‌ولێری له هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌یی خه‌ڵاتكرد.
له وته‌یه‌كه‌یدا، پارێزگاری هه‌ولێر خۆشحاڵی به‌دیداری قوتابیه یه‌كه‌مه‌كان و كه‌س و كاریان ده‌ڕبڕی وڕایگه‌یاند كه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، هیوادارم له‌ڕێگه‌ی خه‌بات و زانست و خزمه‌تكردنی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بن. گووتیشی شاره‌كه‌مان چاوی له ئێوه‌یه كه له‌سه‌نگه‌ری زانستخوازی و پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا رۆڵی كاراتان هه‌بێ …
پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی ئه‌وانی به ده‌ستكه‌وت بۆ هه‌ولێرو حكومه‌تی كوردستان ناوزه‌د كرد" هه‌وروه‌ها سوپاسی مامۆستایان و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی كرد، كه خه‌مخۆرانه كه‌شی سه‌ركه‌وتنیان بۆ ئه‌و قوتابیانه فه‌راهه‌م كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای نرخاندنی كۆششی قوتابیان و سه‌ركه‌وتنیان له قۆناغی ئاماده‌یی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابیان له قۆناغه‌كانی داهاتووی ژیانیان بۆ خواست ....
له كۆتایدا پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسنامه‌ی رێزلێنان و خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێشكه‌ش قوتابیه یه‌كه‌مه‌كان كرد و ئه‌وانیش سوپاسی رێز‌و ته‌قدیری پارێزگاریان كرد كه هاوكار بووه له ره‌خساندنی كه‌شی سه‌ركه‌وتنیان له ئه‌زموونه‌كان .