بەهۆی بارانبارینەوە 189 کەس لە پاکستان گیانیان لەدەستدا
ژمارەی قوربانیانی بارانبارینی وەرزیی ئەم دواییە لە پاکستان زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٨٩ کەس.
بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نیشتمانی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پاکستان (NDMA)، لە ئەنجامی ئەو باران بارینە زۆرەی کەلە ٢٥ی حوزەیرانەوە تا ئێستا بەردەوامە، بە گشتی ١٨٩ کەس لە ویلایەتەکانی پەنجاب، سند، خیبەر پختونخوا، ئیسلام ئاباد، غلغات- بلتیستان، ناوچەی ئازادی جامو و کشمیر و بەلوچستان گیانیان لەدەستداوە.
بەم شێوەیە ژمارەی ئەو قوربانیانەی بەهۆی بارانبارینی وەرزی گەرما گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٨٩ کەس و ٢٨٣ کەسیش بریندار بوون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پاکستان هەموو ساڵێک لە نێوان مانگی حوزەیران و ئەیلولدا بەهۆی بارانبارینی وەرزی زیانێکی زۆری پێدەگات.
ساڵی ڕابردوو لە پاکستان بەهۆی ئەو لافاوانەی بارانبارینی وەرزی هاوین، هەزار و 739 کەس گیانیان لەدەستداوە. زیانەکانی لافاو بۆ ئەم وڵاتە بە ٣٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل