کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خولى دووەمى ئەزموونە گشتیەکانى ئەمساڵى خوێندنى 2022-2023ى پۆلی12ى ئامادەیی بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خولى دووەمى ئەزموونە گشتیەکانى ئەمساڵى خوێندنى 2022-2023ى پۆلی12ى ئامادەیی بەڕێوەچوو

.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.7.30، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار مامۆستا لقمان سعید صدیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و عەقید خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا و عەبدولڕەزاق تەڵعەت، بەڕێوەبەرى کاروبارى تەکنیکى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پەروەردەى هەولێر و نوێنەرانى (ئاسایش، پۆلیس، پێشمەرگە، زێرەڤانى) لە دیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خولى دووەمى ئەزموونە گشتیەکانى ئەمساڵى خوێندنى 2022-2023 ى پۆلی12ى ئامادەیی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ئامادەبووان بۆ جێبەجێکردنى ئەو میکانیزم و پلان و بەرنامە و ڕێوشوێنانەى کە لە لایەن پارێزگاوە داڕێژرابوو لە رووی ئەمنی، پێداویستییە هونەرییەکان و هاوئاهەنگیان لەگەڵ یەکتر، جەختى لەوەکردەوە دەبێت بە هەمان میکانیزم و پلان و بەرنامەى خۆلى یەکەم هەموو ئەو ئامادەکارییانەى کراوە بۆ خولى دووەمى تاقیکردنەوەکان وەکو خۆى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر جێبەجێبکرێت، هەروەها دووپاتیکردەوە کە پێویستە تاقیکردنەوەکان لە کەشێکی گونجاو و پارێزراو بەڕێوەبچێت و بەهەموو شێوەیەک ئەمانەتی زانستی هۆڵەکان بپارێزرێت بە جۆرێک شاری هەولێر ببێتە نموونەی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر هیواى خواست کارەکان باش بەڕێوەبچن و کەشوهەوایەکی خۆش بۆ هۆڵی ئەزموونەکان بڕەخسێت و قوتابیان بەشێوەیەکی باش تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدەن و لە هیچ کەمتەرخەمییەکیش چاوپۆشى نەکەن لەلایەن هەرکەسێکەوە بکرێت.
جێگەى باسە، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، ژمارەى ئەو هۆڵانەى تایبەت بە ئەزموونە گشتیەکانى خولى دووەم ئەمساڵى خوێندنى 2022-2023 ئامادەکراوە (516) هۆڵە و ژمارەى ئەو قوتابیانەشى کە بەشدارى تاقیکردنەوەکان دەکەن (33 هەزار و 96) قوتابین.

Top