ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی "نزیکبونەوە"ی پارتی و یەکێتی راگەیاند
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (توویته‌ر) بڵاوی كردووه‌ته‌وه رایگەیاند: "پێشوازی لە ڕێککەوتنی پارتی و یه‌كێتی دەكه‌ین، لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و چاوەڕوانی بینینی پێشکەوتن دەکەین، لە کاتێکدا هەردوولا کۆ دەبنەوە بۆ دانوستان لەسەر ئەو پرسانەی کە ماونەتەوە، له پێناو سوودگەیاندن بە خەڵکی هه‌رێمی کوردستان."
شایانی باسه، دوێنی یه‌كشه‌ممه 30/7/2023، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی كۆ بوونه‌وه و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا له راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا ئاشكرایان كرد، كه له‌سه‌ر پێنج خاڵی سه‌ره‌كی رێككه‌وتوون، كه گرنگترینیان پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستنیشانكردنی واده‌یه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پشتگیریكردنه له رێككه‌وتنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.