بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک ٦ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی جۆری Mi-8 لە ناوچەی ئالتای لە ڕووسیا، ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە و کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لەجۆری Mi-8 لە کاتی نیشتنەوە لە ناوچەی ئاڵتای ئەم وڵاتە، ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧ کەسیش برینداربوون.
سەرنشینەکانی هەلیکۆپتەرەکە گشتیان گەشتیار بوون کە سەردانی ناوچەکەیان دەکرد.
هەروەها تائێستا وردەكاری زیاتر لەسەر هۆی كەوتنەخوارەوە و گڕگرتنی ئەم هەلیكۆپتەرە نەخراوەتەڕوو.
گوڵان: سەردار خەلیل