سۆماڵ: 18 ئەندامی ئەلشەباب کوژران
حکومەتی سۆماڵ کوژرانی ١٨ ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلشەبابی لە باشووری ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
لە ئۆپەراسیۆنی هێزە تایبەتەکانی سوپای سۆماڵ لە شاری "جەلعەد" لە پارێزگای جەلمەدەغی ئەم وڵاتە ١٨ ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب کوژران.
بەپێی ڕاگەیاندنی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سۆماڵ، لەو ئۆپەراسیۆنەی سەرەوەدا، چەندین کۆگای چەکی تیرۆریستیش لەناوبراون.
گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب کۆنترۆڵی بەشێک لە گوند و شارۆچکەکانی باشووری سۆماڵ دەكات و بەردەوام بە بۆردومان و تەقینەوە هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی لە مۆگادیشۆ و شارە گەورەکان دەکاتە ئامانج.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی سۆماڵ سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردنی دەیان شار و شارۆچکە و گوند لە ژێر داگیرکاری گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب و کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان بەدەستهێنا.
گوڵان: سەردار خەلیل