لە پەنەما دەست بەسەر زیاتر لە 2.3 تۆن کۆکایندا گیرا
لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی بازرگانیکردن و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە پەنەما، دەست بەسەر ٢.٣ تۆن کۆکایندا گیراوە.
لە سێ ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا دژی قاچاخچێتی و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە پەنەما، ٢.٣ تۆن کۆکاین لە کەناراوەکانی زەریای هێمن و کاریبی دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەم بارە کۆکاینە بڕیار وابوو لە ڕێگەی پەنەما بۆ بەندەری ڤالێنسیای ئیسپانیا بنێردرێت.
بەشێک لەو دەرمانانە بە کۆنتێنەر لە شاری گوایاکیل لە ئەکوادۆرەوە هێنراونەتە پەنەما.
میدیاکانی پەنەما ڕایانگەیاند: کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٦٦ ئۆپراسیۆن لە دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام دراوە و ١٠٨ کەسیش لەو پێوەندییەدا دەستبەسەر کراون.
لە ٢٩ی نیساندا، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا دژی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆڵۆمبیا، پەنەما و ئەمریکاوە، دەست بەسەر ٥.٥ تۆن کۆکاین لە دەریای کاریبیدا گیرا.
گوڵان: سەردار خەلیل