بەهۆی تەقینەوەی مین لە سۆماڵ 6 منداڵ کوژران

بەهۆی تەقینەوەی مین لە سۆماڵ 6 منداڵ کوژران

 

 

دوای تەقینەوەی مین لە ناوەندی سۆماڵ، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٦یان منداڵ بوون.

عوسمان جەیدی، جێگری سەرۆکی شارەوانی بۆلۆبەردی لە پارێزگای هیرشبیلی لە سۆماڵ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: مینی پاسێک کە سەرنشینی هەڵگرتبوو، خۆی کێشا بە مینێکی کەناری ڕێگای شارەكە  و تەقیەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: دوای ئەم تەقینەوەیە ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٦یان منداڵن.

هەروەها دەڵێت: ئەم مینە لەلایەن بە گروپی ئەلشەبابەوە داندراوە.

گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب کە بەشێک لە گوند و شارۆچکەکانی باشووری سۆماڵی کۆنترۆڵ کردووە، بەردەوام هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی لە مۆگادیشۆ و شارە گەورەکان بە بۆردومان دەکاتە ئامانج.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی سۆماڵ توانیان دەیان شار و شارۆچکە و گوند لە ژێر داگیرکاری گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب ڕزگار بکەن و بیانخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top