لە ململانێکانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی هیندستان ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی شەڕ و پێکدادان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی هیندستان لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی میدیاکانی هیندستان، ئەمڕۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ویلایەتی بەنگالی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو کە ژمارەی دانیشتووانی 104 ملیۆن کەسە.
لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونانەی کە لە بنکەکانی دەنگدان لەم هەڵبژاردنەدا ڕوویدا، لانیکەم ١٨ کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەم پێکدادانانەدا ١٠ کەس لە پارتی کۆنگرەی ترینامول، ٣ کەس لە پارتی بەهاراتیا جاناتا، ٣ کەسی دیکە لە پارتی کۆنگرێ و 2 کەس لە حزبی شیوعی گیانیان لەدەستدا.
گوڵان: سەردار خەلیل