لە هێرشێكی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر باڵەخانەیەکی شاری لڤیڤی ئۆکرانیا ٤ کەس کوژران

لە هێرشێكی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر باڵەخانەیەکی شاری لڤیڤی ئۆکرانیا ٤ کەس کوژران

 

 

ئیگۆر کلیمێنکۆ، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی مووشەکێكی ڕووسیا لەسەر باڵەخانەیەکی شاری لڤیڤ، 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 9 کەسیش برینداربوون.

کلیمێنکۆ ڕایگەیاند: کە شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئەنجامداوە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە بەردەوامی گەڕان و فریاگوزاری لە شوێنی ڕووداوەکە گوتی: تا کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩ کەسیش بریندار بوون. هەروەها 7 کەس ڕزگارکراون و 64 کەسیش  باڵەخانەکەیان بەجێهێشتووە.

هەروەها وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە لەوانەیە هەندێک کەسیش لە ژێر داروپەردوودا گیریان خوارد بێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top