مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی سەرۆكوەزیرانە:-
بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن .
بەو هیوایەی جەژن ببێتە مایەی تەبایی و لێبوردەیی و خێر و خۆشی و پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەمان و دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی.
جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/6/27