ئۆکرانیا: ناوچەکانی دەوروبەری شاری کراسنۆهۆریڤکا لە ژێر داگیرکاری ڕووسیا ئازاد کران

ئۆکرانیا: ناوچەکانی دەوروبەری شاری کراسنۆهۆریڤکا لە ژێر داگیرکاری ڕووسیا ئازاد کران

 

 

یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای ئۆکرانیا ئازادکردنی ناوچەکانی دەوروبەری شاری کراسنۆهۆریڤکای لە ژێر داگیرکاریی هێزەکانی ڕووسیا ڕاگەیاند.

ئەلێکساندر تارناڤسکیڤ، فەرماندەی یەکەی تاڤریای هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، ئازادکردنی ناوچەکانی دەوروبەری شاری کراسنۆهۆریڤکای لە ژێر داگیرکاریی هێزەکانی ڕووسیا ڕاگەیاند.

تارناڤسکیڤ بابەتێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سوپای ئۆکرانیا چەندین سەرکەوتنی لە ناوچەی دۆنێتسک بەدەستهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشڕەوی سوپای ئۆکرانیا بەردەوامە، گوتیشی: هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە ڕێگەی تاڤریاوە سەرکەوتوو بوون لە ئازادکردنی ناوچەکانی دەوروبەری شاری کراسنۆهۆریڤکا لە ناوچەی دۆنێتسک، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەژێر داگیرکاریدایە،.

هەروەها ئەلێکساندر سیرسکیێڤ، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای ئۆکرانیا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، وێرانکردنی ژمارەیەکی زۆر لە پێگەی هێزەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top