نوێنەری سەرۆك بارزانی بەشداری كۆڕبەندی پارتە دیموكراتەكانی جیهان دەكات
جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی لەلایەن ستیڤن هارپەر ٢٢هەمین سەرۆكی كەنەدا و سەرۆكی پارتە دیموكراتەكانی جیهان،بەبۆنەی یادی ٤٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتەكەیان ،بە فەرمی بانگهێشتی كۆڕبەندەكەیان لە لەندەن كرا،فەلاح حەسەن بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی بەشداری كۆڕبەندەكەی پارتی دیموكراتەكانی جیهانی كرد.
نزیكەی ٤٠٠ سیاسەتمەداری جیهانی دیموكراتەكان بەشداری كۆڕبەندەكەی ئەمساڵیان كرد، ئەمساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بەشێوەیەكی فراوانتر بەشداریكردووە،جگە لە نوێنەری سەرۆك بارزانی ،بەرپرسی كۆنفیدراسۆنی كوردستان و كوردستانیانی دیاسپۆڕا شیفا بارزانی و لە مەكتەبی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان هەریەكە لە هۆشیار سیوەلی بەرپرسی مەكتەب و عەلی پشدەری ئەندامی مەكتەب بەشدار بوون.
لە كۆڕبەندەكە،فەلاح حەسەن باسی گرنگی كۆڕبەندەكە و پێگەی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانیشی كرد لە نێوەندە سیاسی و جیهانیەكاندا.
فەلاح حەسەن ڕایگەیاند:"دیدار و چاوپێكەوتنی گرنگیان لە چوارچێوەی كۆڕ بەندەكە ئەنجامداوە لەسەر ئاستی سەرۆكی ووڵاتان و سەرۆكی حكومەت و وەزیری دەرەوە و چەندین سەرۆكی پارتە دیموكراتەكانی جیهان،لەوانەش ڕانێل لویكەر لیمسینغە سەرۆكی سریلانكا وئێلبەگدۆج سكیا سەرۆكی مەنگۆلیا ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٧ و
جەیمس كلێڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا ومایكڵ پۆمپیۆ سەرۆكی سی ئای ئەی پێشوو و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا،لەگەڵستیڤن هارپەر سەرۆكی پارتە دیموكراتەكانی جیهان و لۆرد ولیەم هەیگ وەزیری دەرەوەی پێشووی حكومەتی بەڕیتانیا و لیز تڕەس سەرۆكی حكومەتی پێشووی بەڕیتانیا،هاوكات سكۆت مۆریسۆن سەرۆكی حكومەتی ئوستڕاڵیا وبۆڕس جۆنسن سەرۆكی پێشووی بەریتانیا ویانیز جانسا سەرۆكی پارتی دیموكراتی سلۆڤینیا و سەرۆكی حكومەتی پێشووی سلۆڤینیا وجۆن هاوارد سەرۆكی پێشووی حكومەتی ئوستڕاڵیا وكۆلیندا گرابەر كیاترۆڤیك چوارەمین سەرۆكی كڕواتیا،لەگەڵ تۆنی ئابۆت ٢٨ەمین سەرۆكی ئوستڕاڵیا.
نوێنەری سەرۆك بارزانی باسی گرنگی ئەو دیدارانەی كرد بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیە سیاسی و دیبلۆماسیەكانی كوردستان بۆ ئایندەیەكی گەشتر،هاوكات باسی بەردەوامی و بەشداری ئەم جۆرە كۆڕبەند و تۆڕە سیاسی و دیبلۆماسیانەی كرد كە مینبەرێكی گرنگە بۆ پێگەی هەرێمی كوردستان و زیاتر ناساندن و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی كوردستان لەگەڵ وڵاتان و جیهان.
كۆڕبەندی لەندەن لە ١٩ی تا ٢١ی مانگی حوزەیرانی 2023 بەردەوامی هەبوو.
لقد أرسلت