ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە تونس ٢ کوژراو و ٣٠ برینداری لێکەوتەوە

ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە تونس ٢ کوژراو و ٣٠ برینداری لێکەوتەوە

 

 

میدیاکانی تونس بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی "نەسمە"ی تونس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) شەمەندەفەرێکی نەفەر هەڵگر لەسەر ڕێگای "سفاقس- تونس" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە. و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدان، ئەم شەمەندەفەرە بەرەو شاری "قابس" لە ڕۆژهەڵاتی تونس دەڕۆیشت، کاتێک لە ڕێڕەوەکەی لایدا و لە وێستگەی "مەساکن" لە پارێزگای سووسە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە وەرگەڕا، و... لە ئەنجامدا شۆفێری شەمەندەفەرەکە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرنشینانی ناو شەمەندەفەرە ئاماژەپێکراوەکە تووشی ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر بوون و بەشێکیان بێهۆش بوون، چەندین پاس نێردراون بۆ شوێنی ڕووداوەكە بۆ گواستنەوەی سەرنشینەکان بۆ شوێنی مەبەست.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top