پێگه‌ی ئافره‌ت له ناو ئایینی پیروزي ئیسلامدا.
له باره‌ی پێگه‌ی ئافره‌ت له شارستانیه‌تی ئایینی ئیسلامدا، پێش هاتنی ئه‌و ئایینه ئافره‌ت له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هیچ پێگه‌یه‌كی نه‌بوو.
له گرنگی پێگه‌ی ئافره‌ت له دوای هاتنی ئایینی ئیسلام ده‌كات و گووتی "پێش هاتنی ئایینی ئیسلام ئافره‌ت له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هیچ پێگه‌یه‌كی نه‌بوو و هیچ حسابی بۆ نه‌ده‌كرا، به‌ڵكو چه‌نده‌ها نموونه‌ی جۆراوجۆر هه‌ن له‌سه‌ر بێڕێزی كردن به‌رامبه‌ر به ئافره‌تدا ته‌نانه‌ت ئافره‌ت زینده به‌چاڵ ده‌كرا به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ئایینی ئیسلام پێگه‌ی ئافره‌ت زۆر به پیرۆزی ده‌بیندرا و ڕێزێكی تایبه‌تی بۆی داده‌نرا و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه وه‌كو مرۆڤ سه‌یری ئافره‌ت ده‌كرا، بۆیه پێگه‌ی ئافره‌ت له ئایینی ئیسلامدا و له‌كاتی هاتنی ئه‌و ئایینه پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌بووه.
پێیوایه ڕۆڵی ئافره‌ت له لایه‌نی سیاسی ئیسلامی‌دا ڕۆڵێكی دیاری هه‌بووه نه‌وه‌ك ته‌نها له لایه‌نی سیاسی، به‌ڵكو له لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌نده‌ها بواری تر"ئافره‌ت وه‌كو مرۆڤ سه‌یری كراوه وه‌كو پیاو كاری پێ ڕاسپێردراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك بێت، بۆیه ئایینی پیرۆزی ئیسلام هیچ جیاوازی ڕه‌گه‌زی نه‌كراوه له‌نێوان ئافره‌ت و پیاودا، له شارستانیه‌تی ئایینی ئیسلامدا شوێنێك نییه بۆ ململانێی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان، به‌ڵكو ناتێگهیشتنێك هه‌یه زۆرجار ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ش دروست بووبێت، پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) ڕاوێژی به ئافره‌ت كردووه، بۆ كاری موسڵمانی له هه‌موو بوارێكدا، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی، به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌وه یه‌كێك له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) خه‌دیجه كاری بازرگانی كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ژنیش وه‌كو پیاو له گشت كایه‌كانی ژیان بۆی هه‌یه كار بكات بژێوی ژیانی خۆی به‌ده‌ستی خۆی بێت نه‌وه‌ك چاوه‌ڕوانی كه‌سانی تر بكات بۆ ژیاندنی، ئافره‌ت هه‌بووه هه‌ڵگری شمشێر و به‌شداری له چه‌ندین جه‌نگ كردووه له سه‌رده‌می ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا بۆیه ئافره‌ت پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌بووه.
له باره‌ی كوشتنی ئافره‌ت له ئایینی ئیسلامی‌دا،پێیوایه ئه‌سته‌مه ئافره‌ت به بیانووی شه‌ڕه‌ف بكوژرێت، زیاتر ڕوونی كرده‌وه "مه‌رجه‌كانی ئایینی پیرۆز ئه‌وه‌نده قورسن كه هیچ كه‌سێك له جیهاندا ناتوانێ هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی كوشتنی به‌سه‌ردا بسه‌پێ، ئه‌وانه‌ی به‌چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئاسان به‌بیانووی ئایینی ئیسلام ژن ده‌كوژن شتێكی ڕه‌وا نییه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به میراته‌وه خۆزگه ئه‌و شته‌ی كه ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ئافره‌ت داینابا پێی درابایه و زیاتری نه‌ده‌ویست، ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌لایه‌نی میراته‌وه هیچ كات كه‌م و كورتی بۆ ئافره‌ت نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ ناكات خودی تاكه.
له‌باره‌ی پێگه‌ی سیاسی ئافره‌ت له ئایینی ئیسلامدا له‌سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كه كوردستان ڕزگاری بوو، ئه‌و كاته ئافره‌تی كوردیش ده‌ورێكی باڵای هه‌بوو له به‌ره‌و پێش چوون و گرنگیدان به ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه، دوای ئه‌وانیش ئافره‌تانی كورد هه‌میشه ئافره‌تێكی میوان دۆست بووه ئافره‌تێك به‌هێز بووه، به‌تایبه‌تی چه‌ندین ئافره‌تمان هه‌بووه وه‌كو عادیله خان و حه‌پسه‌خانی نه‌قیب ... هتد، گرینگ‌یان به‌بواری خوێندن داوه، هه‌روه‌ها خانوو یان مزگه‌وتیان دابین كردووه بۆ خوێندنی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت ئافره‌تان، نه‌ك ته‌نیا ئایینی ئیسلام له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش ڕێگه به ئافره‌تێك نادرێ ببێت به سه‌رۆكی وڵاتێك، به‌ڵام ئێمه وه‌كو موسڵمانان توانیومانه سوود له ئه‌زموونی ئافره‌ته‌كان وه‌ربگرین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ببێته وه‌زیر و چه‌ندین بواری تر".
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وتاربێژ و پێش نوێژ خوێنی مزگه‌وته‌كانن پێویسته زۆر وشیار بن له وته‌كانیان، چونكه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵك، بۆیه داوا له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ده‌كه‌ین ، پێویسته خولی پێگه‌یاندن بۆ ئه‌و كه‌سانه زیاتر بكرێته‌وه كه وتاربێژ و پێشنوێژی ده‌كه‌ن له مزگه‌وته‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و ڕه‌وان هۆشیار ببێته‌وه له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئایینی ئیسلام و پێگه‌ی ئافره‌ت له‌م ئاییهندا تێ بگات".