بەڵێنی هاوکاری نێودەوڵەتی بە بڕی 1.5 ملیار دۆلار بۆ سودان

بەڵێنی هاوکاری نێودەوڵەتی بە بڕی 1.5 ملیار دۆلار بۆ سودان

 

 

نەتەوە یەکگرتووەکان تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری لەلایەن خێرخوازانی نێودەوڵەتییەوە بۆ سودان ڕاگەیاند.

مارتن گریفیتس، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و ڕێکخەری یارمەتیی فریاگوزاری، لە کۆتایی کۆنفرانسێکی ئۆنلاین کە لەلایەن سعودیە ڕێکخرابوو و یەکێتی ئەوروپا، میسر، دۆحە و ئەڵمانیا بەشدارییان تێدا کرد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بە سودان لە جنێڤ ڕایگەیاند، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڵێنیدا یەک ملیار و نیو دۆلار وەک هاوکاری پێشکەش بە سودان و وڵاتانی دراوسێ بكات کە میوانداری پەنابەران دەکەن لەم وڵاتەدا.

جەختیشی لەوە کردەوە کە قەیرانی سودان پێویستی بە پشتیوانی دارایی بەردەوام هەیە، ئەو هیوای خواست کە سودان هەمیشە لە پێشینەی کارەکانیدا بێت.

فیلیپۆ گراندی، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو بڕە پارەیەی کە کۆکراوەتەوە و گوتی: ئێستا دەبێت شوێنی مەبەستی ئەو پارانە دیاری بکرێت و بە زووترین کات دابەش بکرێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top