بەهۆی زریانەوە لە بەرازیل ٨ کەس گیانیان لە دەستدا
بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە لە باشووری بەرازیل ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
زریان و بارانی بەخوڕ کاریگەری لەسەر ٤٠ ناوچەی نیشتەجێبوون لە ویلایەتی ڕیۆ گراندە دو سول هەبووە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و زەوی لەرزین لەو ناوچانە.
لەلایەکی دیکەوە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا زیانی بەرکەوتووە و كارەبای زیاتر لە 250 هەزار کەسیش پچڕاوە.
هەروەها له هەندێک هەرێمەکانی ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای ڕووبەڕووی باران و زریانێکی زۆر بوونەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل