کوێت گرێبەستێكی لەگەڵ تورکیا واژوو کرد بۆکڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی

کوێت گرێبەستێكی لەگەڵ تورکیا واژوو کرد بۆکڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی

 

 

لەچوارچێوەی بەهێزکردنی بەرگریی سوپاکەی، کوێت ئەنجامدانی گرێبەستێكی لەگەڵ تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی " بایراكدار TB2 " بە بەهای 367 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی کوێت و کۆمپانیای "بایکار"ی تورکیا لە دوو بەیاننامەی جیادا ئەنجامدانی ئەم گرێبەستەیان ڕاگەیاندووە.

بەگوێرەی ئەو لێدوانانە، "  بایراكدار TB2 " لە مانگی تەمموزی 2019 لە وڵاتی کوێت تاقیکرایەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی بەدەستهێنا کە 72 کاتژمێر و 3 خولەک فڕینی بێ وەستان بوو لەژێر بارودۆخی کەشوهەوای سەختی وەک پلەی گەرمی بەرز و با و زریانی خۆڵدا.

گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نێوان کوێت و تورکیا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بەبێ نێوەندگیری ئەنجامدرا.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، لەگەڵ تەواوبوونی ئەم گرێبەستە، کوێت 30هەمین وڵاتە کە لەگەڵ کۆمپانیای "بایکار" ڕێککەوتووە بۆ بەدەستهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "  بایراكدار TB2 ".

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

کوێت گرێبەستێكی لەگەڵ تورکیا واژوو کرد بۆکڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی
Top