هاوپەیمانیی ناتۆ گەورەترین مانۆڕی ئاسمانی لە مێژووی خۆیدا ئەنجام دەدات

هاوپەیمانیی ناتۆ گەورەترین مانۆڕی ئاسمانی لە مێژووی خۆیدا ئەنجام دەدات

 

 

هاوپەیمانیی ناتۆ ئەمڕۆ دووشەممە گەورەترین مانۆڕی هێزی ئاسمانی لە ئەوروپا لە مێژووی هاوپەیمانییەکە دەستپێدەکات، ئەمەش وەک نمایشێکی یەکگرتوویی و دژی "هەڕەشە ئەگەرییەکانی ڕووسیا" دەستپێدەکات.

مانۆڕی بەرگری « ئاسمانی 23 » بە سەرۆکایەتی ئەڵمانیا تا 23ی حوزەیران بەردەوام دەبێت و 250 فڕۆکەی سەربازی لە 25 وڵاتی ناتۆ و وڵاتانی هاوبەشی ناتۆ لە نێویاندا ژاپۆن و سوید کە کاندیدن بۆ پەیوەستبوون بەو هاوپەیمانییە.

زیاتر لە 10 هەزار کەس بەشداری لەو مانۆڕانەدا دەکەن کە بۆ بەهێزکردنی کارکردنی هاوبەش و ئامادەیی بۆ بەرگریکردن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کروز لە ئەگەری هێرشکردن بۆ سەر شارەکان، فڕۆکەخانەکان یان بەندەرەکانی دەریایی بۆ سەر خاکی ناتۆ.

ژەنەڕاڵ ئینگۆ گرهارتز لە هێزی ئاسمانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەو مانۆڕە لە ساڵی ٢٠١٨ وەک وەڵامێک بۆ لکاندنی کریمیا لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕووسیا لە چوار ساڵ پێش ئێستا داڕێژراوە، هەرچەندە گوتی مانۆڕەکە ئامانجی هیچ وڵاتێکی دیاریکراو نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتێکدا ناتۆ بەرگری لە هەر سانتیمەترێک لە خاکەکەی دەکات، بەڵام ئەم مانۆڕە هیچ گەشتێک بۆ کالینینگراد نانێرێت کە ناوچەیەکی گەمارۆدراوە لەلایەن ڕووسیا و هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی پۆڵەندا و لیتوانیا.

گوتیشی: ئێمە هاوپەیمانی بەرگرین و ئەم مانۆڕەش بەم شێوەیە پلانی بۆ دانراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top