نوێترین پێشکەوتنەکانی سەکۆی SmartThings

نوێترین پێشکەوتنەکانی سەکۆی SmartThings

بە تێکەڵکردنی نوێترین پێشکەوتنەکانی سەکۆی SmartThings و تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی سامسۆنگ، بەرهەمەکانی Bespoke ئەزموونێکی ماڵەوەی خۆکاری نەرم پێشکەش دەکەن- ئەزموونێک کە ئامێرەکان فێری شێوازی بەکارهێنانی بەکارهێنەران دەبن و خۆکارانە تایبەتمەندی پێشکەش دەکەن لەسەر بنەمای ڕێکخستنی ماڵە زیرەکەکان و شێوازی ژیانی تاکەکان. و بۆ ئەوەی بەکارهێنەران ئاسانتر چێژ لەم ئەزموونانە وەربگرن، سامسۆنگ نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ تێکەڵکردنی پشتگیری تۆڕی وای فای لە هەموو ئامێرە نوێیەکانی Bespoke، و پەیوەندیکردن دەکاتە پێوەرێک لە سەرجەم ئامێرەکانیدا لە ساڵانی داهاتوودا.
هەروەها کۆمپانیاکە Bespoke Jet™ AI ی ڕاگەیاند کە بەهێزترین گسکی کارەبایی بێ تەلی خۆیەتی و یەکەم گسکی کارەباییە لە جیهاندا کە لەلایەن کۆمپانیای UL Solutions کە پێشەنگی سەربەخۆیە لە زانستی سەلامەتی زیرەکی دەستکرد پشتڕاستکراوەتەوە.
وە بە تێکەڵکردنی هێزی مژینی تا 280وات لەگەڵ ماوەی کارکردنی تا 100 خولەک بۆ هەر بارگاویکردنەوەیەک، گسکەکە ئەو کاراییە دەدات کە پێویستە بۆ دڵنیابوون لە پاککردنەوەی تەواو بۆ تەواوی ماڵەکە. دۆخی پاککردنەوەی (AI Cleaning Mode) چاودێری بار و پەستانی هەوا دەکات بۆ جیاوازیکردن لە نێوان ژینگە جیاوازەکانی پاککردنەوە، لەوانەش جۆری ئەرز، و بە شێوەیەکی خۆکارانە ڕێکخستنەکانی وەک هێزی مژینی و خێرایی فڵچە باشتر دەکات بۆ زیادکردنی کارایی پاککردنەوە و کاتی بەکارهێنان. هەروەها گسکە کارەباییەکە وێستگەیەکی نوێی پاککەرەوەی هەیە کە توانای بەرهەمهێنانی کارەبای بەهێزی هەیە بۆ بەتاڵکردنەوەی زبڵدانەکە دەستبەجێ و بە شێوەیەکی کارا.

ژیانی نایاب - دەوڵەمەندکردنی دیزاینی کەسی
فرۆشتنی سێ ملیۆن ساردکەرەوەی Bespoke لە سەرانسەری جیهاندا لە دوای خستنەبازاڕی ئەم جۆرە کۆمەڵەیە جەخت لەسەر ئارەزووی زۆری بەکاربەران دەکەنەوە بۆ ئەو ئامێرانەی کە بژاردە و کارایی زیاتر پێشکەش دەکەن لە چاو پێوەرە یاساییەکاندا. هەوڵەکان بەردەوامە بۆ یەوەی کە چ ئامێرێک دەبێت پێشکەشی بەکارهێنەران بکات لە دیاریکردنی دیزاینی گونجاو بۆ پێداویستیەکانیان، کە ڕێبازێکی دیزاینە کە هەر جارێک لە پۆلێکی بەرهەمی نوێ دەناسرێت، زیاتر دینامیکی و جیاوازتر گەشە دەکات.
لە ئەمساڵەوە، کۆمەڵەی Bespoke ئێستا بە گشتی 15 بەرهەم لەخۆدەگرێت کە بەردەستە بۆ بەکارهێنەران لە 52 وڵاتدا. هەر فراوانکردنی کۆمەڵەکە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ دابینکردنی شێوازی ژیان و پێداویستی زیاتر. بەم بیرۆکەیە، سامسۆنگ کۆمەڵەی ساردکەرەوەی Bespoke ی خۆی فراوانتر دەکات بە خستنەبازاڕی ساردکەرەوەی ساردکەرەوەی مۆدێلی (Bespoke 4-Door Flex™)بە تایبەتمەندی (Hub™+)، هەروەها مۆدێلی نوێی سەرەوە و هەندێکیشی لایەنی. ئەم مۆدێلە شاشەیەکی بێ لێواری 32 ئینچی هەیە کە نزیکەی دوو هێندە گەورەترە لە مۆدێلی پێشوو، هەروەها کارایی فرەکارکردنی لەخۆدەگرێت کە گونجاوتر و خۆشترە. مۆدێلە نوێیەکانی سەرەوە و لایەنی هەندێک لە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیاکانی سامسۆنگ بۆ هەڵگرتنی خۆراک تێکەڵ دەکەن، لەگەڵ زیادکردنی پانێڵی پێشەوەی بریقەدار و ڕێکو پێک کە بە چەندین ڕەنگ و تەواوکاری بەردەستە.
جگە لە خستنەبازاڕی جلشۆر و وشککەرەوەی (Bespoke AITM) لە ئەمریکا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەم ساڵدا، سامسۆنگ بەردەوامە لە فراوانکردنی بژاردەکانی تایبەتمەندکردنی بەرهەمەکانی بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر بتوانن ماڵەکانیان بە خواستی خۆیان دروست بکەن. خزمەتگوزاری تایبەتکردنی MyBespoke ی سامسۆنگ کە ئێستادا لە ساڵی ڕابردووەوە بۆ هەموو بەکارهێنەران لە ئەمریکا بەردەستە، بۆ دیزاینکردنی چێشتخانەیەک کە بەڕاستی شێوازی ژیانت تیایدا ڕەنگ بداتەوە بە بەکارهێنانی وێنە یان کاری هونەری بۆ دروستکردنی تابلۆیەکی ناوازە بە ساردکەرەوەکان. و بۆ زیاترکردنی گیانی دیزاینی بوێرانەی چەمکی Bespoke، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە پلێتەکانی چاپی سنووردار کە لەلایەن ستۆدیۆی داهێنەری ئیتاڵی TOILETPAPER دیزاین کراون و بۆ یەکەمجار لە Fuorisalone 2023 ئاشکراکراون ئێستا بەردەستن بۆ کڕین لە Samsung.com و هەروەها دەتوانرێت لە فرۆشگا سەرەکییەکانی سامسۆنگدا بدۆزرێتەوە لە بەریتانیا و ئەمریکا و کۆریا.

Top