بڵند ئیبراهیم بەرهەمێكی تایبەت بە ژینگەی كوردستان بڵاوكردەوە

بڵند ئیبراهیم بەرهەمێكی تایبەت بە ژینگەی كوردستان بڵاوكردەوە

هونەرمەند و موسیزیانی كورد(بڵند ئیبراهیم) گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە كە ئەم بەرهەمە تایبەت بە سرووشت و ژینگەی كوردستان بەرهەمهاتووەو هەریەك لە (روكان فەرهاد) گۆرانیبێژ و پێشكەشكاری كەناڵی وارزارۆك و (كلارا زای)ی خانمە گۆرانبیژ لە چەند بەشێكی گۆرانییەكە بەشدارن.

بڵند ئیبراهیم لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(كوردستان بەهەشتا جوان)بڵاوكردەوە كە ئەم بەرهەمە بە هەردوو شێوەزاری بادینی و سۆرانی و زمانی عەرەبی و ئاشووری  تۆماركراوە .

بڵند ئیبراهیم خۆی مێلۆدی گۆرانییەكەی ئامادەكردووەو (بورهان زێباری) تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها (محەمەد زەكی) موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووەو (محەمەد جانۆ) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top