سەرۆکی میسر: دووسەد هەزار سودانی پەنایان بۆ میسر هێناوە

سەرۆکی میسر: دووسەد هەزار سودانی پەنایان بۆ میسر هێناوە

 

 

 سەرۆکی میسر ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی ڕابردوو و لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە سودان، 200 هەزار هاووڵاتی سودانی ڕوویان لە سنوورەکانی میسر کردووە.

عەبدولفەتاح ئەلسیسی ڕۆژی (چوارشەممە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئەنگۆلییەکەی جەختی لەوە کردەوە: ناکۆکییەکانی لیبیا و سودان کاریگەری زۆری لەسەر میسر هەبووە .

ناوبراو خوازیاری گەڕانەوەی ئاسایش و ئارامی بۆ کیشوەری ئەفریقا و کۆتایی هاتنی ململانێکان لە سودان، داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ باشترکردنی دۆخی هەژارانی ئەم وڵاتەی کرد.

سەبارەت بە بەنداوی النهضه ، جەختی لەوە کردەوە کە ڕووباری نیل "سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ئەسیوپیا، بەڵام لە میسر تاکە سەرچاوەیە بۆ ئێمە"، گوتیشی: "90%ی میسر بیابانییە و ڕووباری نیل بە شوێنی نیشتەجێبوون دەورە دراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top