ئەو كەرەستانەی ناوماڵ كە پێویستە بگۆڕدرێن

ئەو كەرەستانەی ناوماڵ كە پێویستە بگۆڕدرێن

كەرەستەكانی ناوماڵ دوای بەكارهێنانی زۆر دەبنە مایەی تێكچوون و كۆبوونەوەی بڕێكی زۆر لە پیسی و ڤایرۆس و چڵك، بەم چەشنەش خانمان پێویستە ئاگاداری ماوەی بەكارهێنان و ئاستی تێكچوونیان و بێسوودیی كەرەستەكانیان بزانن، نەوەك بۆ ماوەیەكی زۆر بەكاری بهێنن و لە جێگەی سوود زیانی زیاتر بێت. ڕەنگە ئاگاداریش نەبیت كە كەرەستە و كەلوپەلەكانت بێسوود دەبن و تۆی خانمیش بەردەوام بەكاری دەهێنیت، بۆ ئەو مەبەستە پسپۆرانی دیكۆر و كەرەستەكان چەند وانەیەكی ئامۆژگاری بۆ زانیاری لەسەر كەرەستەكان دەخەنەڕوو، بەم شێوەیە: ئیسفنجی ژووری چێشتخانە و قاپشتن گرنگە مانگانە بگۆڕیت، چونكە دەبێتە هۆی مانەوەی ڤایرۆس و پاشماوەی خواردن و چڵكی دوای پاككردنەوە، ئەگەر لە ژووری گەرماوت پەردە هەبوو، پێویستە سێ بۆ چوار مانگ جارێك بگۆڕدرێت، واچاكە فڵچەكانی پاككردنەوەی ژووری گەرماو و توالێت هەر شەش مانگ جارێ بگۆڕدرێت، هەروەها پارچەكانی دیكە وەك قەنەفەی دانیشتن بۆ ماوەی سێ تا حەوت ساڵ بەپێی كواڵێتی كەرەستەكان بگۆڕدرێت، هەروەها ئامێری خەڵات و سووركردنەوە بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێننەوە، چەقۆكانیش بۆ ماوەی ساڵێك باشترە بگۆڕدرێت.

Top