بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان و شاندی لقی ٦ی پارتی لە ئەوروپا سەردانی وڵاتی نۆرویژیان کرد
بەڕێز بەڕەڤان حمدی بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوەکان بەیاوەری شاندێکی لقی ٦ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەرپرسی لقی ٦ هەڤال ئەنوەر مەسیفی و کارگێڕانی لق هەریەک لە هەڤال بەهجەت مەسیفی و هەڤال خەلات موراد و هەردوو بەرپرسی ناوچەی نۆڕویژو لایبزک، سەردانی ڕێکخراوی جیهانی هێلسنکی بۆ کاروباری یاسای تاوان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە وڵاتی نۆڕویژ-یان کرد.
مەبەستی سەردانەکە بۆ گەیاندنی کەیسی جینۆسایدی گەلی کوردستان بوو، وە شاندەکە لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان گونەر ئیلۆڤ سلێدال جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی هێلسنکی جیهانی بۆ ناساندن و تۆمارکردنی تاوانە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ، هەروەها بەڕێز بیریت تیزینغ لیندمان، وتەبێژی گشتی ڕێکخراوی هێلسنکی جیهانی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، پرسی کەیسی بەجینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان گەیاندرایە ئەم ڕێکخراوە.
لە کۆنوونەوەکەدا هەریەک لەبەڕێزان بریکاری وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بەڕەڤان حمدی و هەڤال ئەنوەر مەسیفی بەتێروتەسەلی باسی گرنگی ئەم کەیسەیان و بەتاوانکردنی لەڕێکخراو داموودەزگا جیهانیەکانیان بۆهەردوو بەڕێزان شیکردەوەو داوای هاوکاری لێکردن کە فشاربخەنە سەر پەرلەمان و حکومەتی نۆڕویژ بۆئەوەی ئەم کەیسە بەجینۆساید لەقەلەم بدەن و دانی پێ دابنێن.
شاندی رێکخراوی هێلسنکی لای خۆیان بەلێنیان دا سەردانی کوردستان بکەن و دیکۆمێنتەکان و شاهێد حاڵەکان تۆمار بکەن و کاری جدی لەسەر بکەن.